Discover the themes, story, and feeling behind this song.
ئۆخەی ئۆخەی لەو باڵایە | ھەر دەڵێی غەڵفی بێگەڵایە | ئیشتیای لە ددانی تەڵای-
ئۆخەی ئۆخەی لەو باڵایە ھەر دەڵێی غەڵفی بێگەڵایە ئیشتیای لە ددانی تەڵای- ئیشتیای لە ددانی تەڵایە چەن جوانە، خوا، بێبەڵ- لای، لای، لای، لای لای، لای، لای، لای گیان، شۆخ و نازەنینی یاری ڕەزاشیرینی ئەی، یاڕەبی من زووتر بمرم، ئەمان، یاڕەبی مەرگی نەبینی چەند شۆخ و مەزەدارە جووت مەمکی وێنەی ھەنارە بەینەڵڵا بە لەنجە و لارە ئاوری لە من بەرداوە پێی بڵێن بۆچی بێزارە لای، لای، لای، لای کەوێ گەردن بە خاڵی گیان، گیان، گیان، گیان نەتدیوە قەد و شاڵی ئای، تەمشای بەژن و باڵایکە مەغزی بەدەنی دیارە لەسەر باڵای جوانێ گیان با بمدەن لە سێدارە شەرتە تاکوو نەمکوژن دەستھەڵگیر نیم لەو یارە شەو و ڕۆژ دڵ- شەو و ڕۆژ لەیل و نەھار دڵ بۆ وی بێقەرارە لای، لای، لای، لای چەن شۆخ و نازەنینی گیان، گیان، گیان، گیان بمرم مەرگی نەبینی ئەی، کەوی پەردەی ئەڵمەڵوو کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو برژەنگ ئەڵماسی دوو سەرەی یەک یەک لە جگەرم ھەڵچوو نە مەنعم کەن نە لۆمە لە بۆ وی ئاورم تێبەربوو قوڕی دنیام وەسەرکەن ڕۆی و لە دەستم دەرچوو لای، لای، لای، لای غەمخوار و نازەنینی گیان، گیان، گیان، گیان چەن جوان و خوێنشیرینی ئەی، وەی، وەی، وەی کەوی پەردەی سوڵتانی وەباڵم بەس تۆ جوانی بۆ دەردی من دەرمانی ناسکۆڵە و خونجیلانی ھەی، لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکۆڵ دەیبەی بۆ کانی باسکم وەژوور سەری دە خۆشەویستی میوانی لای، لای، لای، لای کەوی پەردەی ئەڵمەڵوو گیان، گیان، گیان، گیان خاسەکەو لە دەستم دەرچوو ئای، ئای، ئای، ئای ناسکۆڵە چەندە جوانی پێم بڵێ لە کوێ میوانی؟ ژنی گولەی مێردانی لە شەو ڕاوێ دەزانی بە وێنەی- بە وێنەی- وێنەی ماینی شب- وێنەی ماینی خۆش تەعلیم فێری تەقلە و لنگدانی ئاورت لە من بەرداوە وەی، ژنی گولەی مێردانی ئەرێ، لای، لای، لای، لای چەند جوان و نازەنینی گیان، گیان، گیان، گیان چەند جوانە پێکەنینی سوبحەینێ زوو من ھەڵدەستم عارز دەبم چێشتانێ ئاوری لە من بەرداوە ناسکۆڵ دەردم نازانێ دەچم بۆ لای شاهەنشا تەرد دەکەم بۆ تارانێ لای، لای، لای، لای کەوێ گەردن بە خاڵی گیان، گیان، گیان، گیان منداڵە چواردە ساڵ- ئەرێ، ئۆف، ئۆف، ئۆف، ئۆف نەتدیوە قەد و شاڵی
No similar tracks yet.